چوار تونێل و 31 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد له‌ناوبران له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه عێراقییه‌كاندا بۆ پاككردنه‌وه‌ی بیابانی خۆرئاوای ئه‌نبار له پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (15 نیسان) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و شه‌نوكه‌ویان ئه‌نجامدا له ناوچه بیابانییه‌كانی ئه‌نبار بۆ رێگریكردن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دروستكردنی داڵده له‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له سێ لاوه له بیابانی ئه‌نبار ئه‌نجامدرا به پشتیوانیی ئاسمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "له میانه‌ی ئۆپه‌رسیۆنه دوو ڕۆژییه‌كه‌دا، گه‌ڕانوپشكنین له ناوچه بیابانییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی حه‌دیسه و وادی حۆران، بیابانی باشوری كوبه‌یسه و ناوچه‌كانی نێوان رووباری فورات و ده‌ریاچه‌ی سه‌رسه‌ر ئه‌نجامدرا."
راشیگه‌یاند: "چوار تونێل و چه‌ندین خانوو كه تیرۆریستان خۆیان تێدا حه‌شارده‌دا، وێرانكران و 31 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه ته‌قێنرانه‌وه."