نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا یه‌كشه‌ممه (14 نیسان) دانیشتنێكی "گرنگ"ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وه‌ری سوریا، وه‌لید موعه‌لیم، ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ شه‌ڕی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سیاسه‌تمه‌داره نه‌رویجییه‌كه، گێیر پێده‌رسن وتی: "گفتوگۆیه‌كی زۆر ورد و كاریگه‌رمان ئه‌نجامدا. له ئێستادا قسه له‌سه‌ر كێشه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ربۆیه ته‌واوی كێشه‌كان هێنراونه‌ته سه‌ر مێزی گفتوگۆ."
میدیای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه پێده‌رسن و موعه‌لیم گفتوگۆیانكرد ده‌رباره‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له سوریا، له‌نێویاندا هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری دوای شه‌ڕ.
پێده‌رسن شه‌ممه گه‌یشته دیمه‌شق، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سێیه‌مین گه‌شتی فه‌رمیی ئه‌و بۆ وڵاته‌كه له‌وكاته‌وه‌ی له كانونی دووه‌مدا پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت.
له سه‌ره‌تاكانی كانونی دووه‌مه‌وه، ناوبراو به‌چڕی به وڵاته‌كه‌دا گه‌ڕاوه بۆ بینینی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی دیكه.