عێراق ده‌ستیكردووه به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دادگاییكردنی نزیكه‌ی 900 گومانلێكراوی عێراقیی ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه له‌كاتی هه‌ڵهاتنیاندا له ناوچه‌كه له سوریای دراوسێ ده‌ستگیركراون، ئاژانسی فرانس پرێس یه‌كشه‌ممه (14 نیسان) رایگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه گومانلێكراوه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه راده‌ستی به‌رپرسانی عێراقی كراون.
دادوه‌ری دادگاكه وتی: "ئێمه دۆسییه‌ی نزیكه‌ی 900 عێراقیی ئه‌ندامی داعشمان به‌ده‌ستگه‌یشت كه له سوریاوه هاتوون. دادگای تایبه‌ت به دۆسییه‌كانی تیرۆر ده‌ستاینكردووه به دیاریكردنی به‌روار بۆ دادگاییكردنیان به گروپ گروپ."
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی وتی نزیكه‌ی 900 تووندڕه‌وه‌ی گومان‌لێكراو له‌لایه‌ن هێزكانی سوریای دیموكراته‌وه گوێزراونه‌ته‌وه بۆ عێراق له چه‌ند مانگی رابردوودا له‌كاتێكدا گروپه‌كه مۆڵگه‌كه‌ی له سوریا له‌ده‌ستدا. چه‌ندین گومانلێكراوی عێراقیی دیكه له ژێرده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدان و چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه وتی: "به گروپ گروپ له‌سه‌ر سنووری نێوان سوریا و عێراق راده‌ستده‌كرێنه‌وه. چه‌ندین سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ریان له‌نێودایه، به‌ڵام داعش هه‌وڵیدابوو بیانشارێته‌وه."
سه‌رچاوه‌كه وتی یه‌كێك له‌وانه‌ی راده‌ستكراوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداربووه له هه‌وڵه‌كانی داعشدا بۆ گه‌شه‌پێدانی چه‌كه كیمیاییه‌كان.