چه‌ند موشه‌كێك كه له‌لایه‌ن تووندڕه‌وه‌كانه‌وه هاوێژران یه‌كشه‌ممه (14 نیسان) بوونه‌هۆی كوشتنی لانیكه‌م 11 كه‌س له شاری حه‌له‌بی سوریا، كه له‌ژێرده‌ستی رژێمدایه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
حه‌له‌ب ده‌كه‌وێته باكوری وڵاته‌كه، ته‌نیشت پارێزگای ئیدلیب، كه ته‌حریر شام تێیدا باڵاده‌سته.
له‌وكاته‌وه‌ی له‌كۆتایی 2016 رژێم كۆنترۆڵی حه‌له‌بی كردۆته‌وه، شاره‌كه جارناجار له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تووندڕه‌و و ئۆپۆزسیۆنه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه موشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن گروپه تووندڕه‌وه‌كانه‌وه هاوێژران، به‌تایبه‌تی ته‌حریر شام.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه موشه‌كه‌كان بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی حه‌له‌ب هاوێژران و له‌ئه‌نجامدا سێ مه‌ده‌نی، كه یه‌كێكیان منداڵ بوو، له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه قوربانی.