هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرپرسان: عێراق پێشنیازی دادگاییکردنی تەواوی داعشە بیانییەکان دەکات بەرامبەر بە پارە

عێراق پێشنیازی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووە بۆ دادگاییکردنی سەدان ئەندامی تۆمەتبارکراوی بیانیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بەغدا لە بەرامبەر ملیۆنان دۆلاردا، سەرچاوەیەکی حکومی چوارشەممە (10 نیسان) بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند.

مشتومڕێکی توند هەیە لە وڵاتانی خۆرئاوا دەربارەی ئەوەی ئاخۆ ئەو هاوڵاتیانە وەربگرنەوە کە پەیوەندییان بە داعشەوە کرد یاخود نا، کە چەند ساڵێك ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ر بەشێكی عێراق و سوریادا پێشئەوەی مانگی رابردوو دوایین خاکی ژێردەستی لەدەستبدات.

نزیکەی 1,000 چەکداری گومانلێکراوی بیانیی داعش دەستبەسەرکراون لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، لەگەڵ نزیکەی 9,000 ژنی بیانی و منداڵ لەو کەمپانەی لەوێ لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە (هەسەدە) بەڕێوەدەبرێن.

بەرپرسانی عێراقی وتیان عێراق پێشنیازی دادگاییکردن و جێبەجێکردنی سزای گومانلێکراوە بیانییەکانی کردووە گەر هاوپەیمانان تێچووی کارەکانی روماڵ بكه‌ن.

یەکێکیان کە نەیویست ناوی بهێنرێت لەبەرئەوەی رێگەی پێنەدرابوو ئەو وردەکارییانە بدات بە میدیا، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئەو وڵاتانە کێشەیان هەیە و ئەمە چارەسەره‌كه‌یه‌."

سەرچاوەکە وتیشی: "هەفتەی رابردوو ئەو پێشنیازەمان کرد و هێشتا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە."

بەرپرسی دووەم وتی عێراق داوای دوو ملیار دۆلاری کردووە بۆ دادگاییکردنی گومانلێکراوان "وەك یەكێك لە چەند بژاردەیەك" و دەکرێت داوای "پارەی زیاتر بکات بۆ روماڵکردنی تێچووی دەستبەسەرکردنیان".

عێراق سەدان ئەندامی بیانیی داعشی دادگاییکردووە و سزای داون و ئەوانیدی لە بەغدا دەستبەسەرکراون و چاوەڕێی دادگایین.

لەنێویاندا 12 هاوڵاتی فەرەنسی هەن کە هەینی لە سوریاوە گوێزرانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500