هێرشێكی بۆمب و ته‌قینه‌وه سێشه‌ممه (9 نیسان) له شاری ره‌قه‌ی باكوری سوریا، بنكه‌ی پێشووی "ده‌وڵه‌تی ئسلامی" (داعش)، 13 كه‌سی كوشت، كه زۆربه‌یان مه‌ده‌نی بوون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و ته‌قه‌مه‌نی شه‌قامێكی جه‌نجاڵیان كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا نۆ مه‌ده‌نی و چوار شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كوژران.
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی نزیك خاڵێكی سه‌ربازیی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی نه‌گرته ئه‌ستۆ.
دانیشتوویه‌كی ره‌قه دووكه‌ڵی ره‌شی بینیووه كه له ناوچه‌كه به‌رزبۆته‌وه له‌كاتێكدا ده‌نگی ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری هاتووه.
وتی "په‌ڵه خوێنی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه" بینیووه.
وتیشی: "له دوای ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌كه ترس و تۆقین هاته‌ئاراوه."
شاری ره‌قه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه له 2017 گیرایه‌وه، دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره له دژی تووندڕه‌وه‌كان.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو ده‌ورییه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرده ئامانج له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی شه‌دادی.
راشیگه‌یاند كه هێرشه‌كه شكستی هێنا له پێكانی ئامانجه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش ته‌نها بووه هۆی مردنی خۆكوژه‌كه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هۆشدارییانداوه كه قۆناغێكی نوێ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش ده‌ستیپێكردووه، له‌دوای شكستی ئه‌و به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌ی گروپه‌كه له 2015 رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات داوای پشتگیریی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانانیان كرد بۆ یارمه‌تیدانیان له له‌ناوبردنی شانه نوستووه‌كاندا.