چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، له نێویاندا خۆكوژێك، دووشه‌ممه (8 نیسان) كوژران له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپادا له باكوری وادی حۆران، نزیك سنووری سوریا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره و بادییه رایگه‌یاند.
جێگری فه‌رمانده له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپا، عه‌مید ریاز دوله‌یمی رایگه‌یاند: "هێزه هاوبه‌شه‌كان چوار چه‌كداری داعشیان ده‌وره‌دا كه به‌هۆی لافاو و بارانبانرینه‌وه له حه‌شارگه‌كه‌یان له باكوری وادی ۆوران هاتنه‌ده‌ره‌وه."
ناوبراو وتی هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتنه شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژران. وتیشی یه‌كێكیان هێله‌كی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌ردابوو، كه دواتر پووچه‌ڵكرایه‌وه.