وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند سێشه‌ممه (9 نیسان) هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشێكی تیرۆریستییان پوچه‌ڵكرده‌وه كه پێكهاتبوو له ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد له سهكرهی خۆرئاوای ئه‌نبار.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزێكی ئه‌منیی هاوبه‌ش له پارێزگای ئه‌نبار تیرۆریستێكیان ده‌وره‌دا له‌كاتێكدا تهقهمنییهكی ده‌ستكردی ده‌چه‌قاند له‌سه‌ر رێگه‌ی سهكره له حه‌دیسه، نزیك پردی فوههیمی."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی بینی، "ترسا" و له ئه‌نجامدا ته‌قه‌مه‌نییه ده‌ستكرده‌كه ته‌قییه‌وه و هه‌ر له‌وێدا خۆی كوشت.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی گه‌ڕانوپشكنین ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌و ناوچه‌یه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك له‌دژی ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ده‌شێت رووبدات.