هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەڵمانیا منداڵانی داعش لە عێراقه‌وه‌ دەگەڕێنێتەوە

ئەڵمانیا چەندین منداڵی زیندانیانی توندڕەوی لە عێراقه‌وه‌ گەڕاندۆتەوە دوای وەرگرتنی قایلبوونی دایکوباوکیان، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (5 نیسان رایگەیاند).

سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوە وتی لەئێستادا لەلای خزمانیانن لە ئەڵمانیا.

پارێزەری منداڵەکان مەحمود ئەردەم لە بەیاننامەیەکدا وتی لەنێو یەکەمین ئەو منداڵانەدا كه‌ گەڕاونەته‌وە بۆ ئەڵمانیا سێ منداڵ هەبوون کە پێنجشەممە لەگەڵ دایکیان گەیشتنە فڕۆکەخانەی شتوتگارت.

پارێزەرەکە وتی دەستبەجێ دەستبەسەرکران.

وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند كه‌ لانیکەم هەشت ئەڵمانی دەستبەسەربوون لە عێراق، دوای ئەوەی تاوانبارکران بە ئەندامێتی لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا.

وەزارەتەکە رایگەیاند كه‌ ئاگادارە لە کەیسی ئەو هاوڵاتیە ئەڵمانیانەی لە باکوری سوریا بەندن، بەڵام کونسوڵیەی راستەوخۆی نیە بۆ دەستڕاگەیشتن پێیان.

هاوکات، سەرەکوەزیرانی ئوسترالیا سکۆت مۆریسن هەینی وتی کراوەیە بۆ رێگەدان بە گەڕانەوەی منداڵانی هەتیوی ئوسترالییه‌ توندڕەوه‌كان لە کەمپەکانی ئاوارەیی لە سوریا دوای تکاکردنی نائومێدانەیان بۆ یارمەتی.

مۆریسن وتی حکومەتەکەی کاردەکات لەگەڵ خاچی سوور تا منداڵەکان بتوانن کەمپی هۆل لە سوریا به‌جێبهێڵن و بەرپرسانی ئوسترالیا بتوانن هه‌ڵیانبسه‌نگێنن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500