وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ سێشه‌ممه (2 نیسان) لۆمه‌ی ئێرانی كرد بۆ ئاستی كاره‌ساتباری لافاوه زۆره‌كان و وتی واشنتۆن ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیدان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
پۆمپیۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه وه‌ك وه‌ڵامێكی ئاشكرا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌ڤاد زه‌ریف، كه له پۆستێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سزاكانی ئه‌مریكای به هۆی كورتهێنانی هه‌لیكۆپته‌ری فریاگوزاری ئه‌ژماركرد.
پۆمپیۆ وتی: "ئه‌م لافاوانه دیسانه‌وه ئاستی خراپی به‌ڕێوه‌بردنی رژێمی ئێرانمان پێشانده‌ده‌ن له پلاندانانی شاره‌كان و ئاماده‌بوون بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی خێرا. رژێمه‌كه لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه خهتاباردهكات، كاتێك له‌ڕاستیدا ئه‌وه خراپیی ئیداره‌دانی ئه‌وانه كه بووه‌ته هۆی روودانی ئه‌م كاره‌ساته."
وتیشی: "ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ پشتگیریكردن و هاریكاریكردنی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور و رێكخراوی مانگی سوور، كه دواتر پاره‌كه له‌ڕێی مانگی سووری ئێرانه‌وه ره‌وانه‌بكرێت بۆ لێقه‌وماوان."
له ناوه‌ڕاستی ئازاره‌وه لافاو رووبه‌رێكی فراوانی ئێرانی گرتۆته‌وه و بۆته هۆی كوشتنی نزیكه‌ی 50 كه‌س و پچڕاندنی هێڵه گه‌وره‌كانی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیكردن.
رێكخراوی مانگی سووری ئێران سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ دابینكردنی شوێن بۆ 100,000 كه‌س له‌كاتێكدا بارانی به‌خوڕ باشوری خۆرئاوای پارێزگای خوزستانی گرته‌وه.
پۆمپیۆ له به‌یاننامه‌كه‌یدا تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران ژینگه‌پارێزانی كردۆته ئامانج "بۆ هه‌وڵدانیان له یارمه‌تیدانی ئێران‌دا بۆ خۆئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌م جۆره كێشانه".
هه‌شت ژینگه‌پارێز له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا چوونه به‌رده‌م دادگا به تاوانی ئه‌وه‌ی كه سیخووڕییان به‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانه‌وه كردووه.