زیاتر له 40,000 كه‌سی ئاواره له باكوری خۆرئاوای سوریا كهمپهكانیانبههۆی بارانی زۆره‌وه ژێرئاوكهوتنكه شه‌ممه (30 ئازار) ده‌ستیپێكرد، وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه رایگه‌یاند.
ده‌یڤد سوانسن له نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی به ئاژانسی فرانس پرێسی وت نزیكه‌ی 14 كه‌مپ زیانیان به‌ركه‌وتووه له پارێزگای ئیدلیب.
ناوچه‌ی ئیدلیب، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی تووندڕه‌وی ته‌حریر شامدایه، ماڵی نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌سه، زیاتر له نیوه‌یان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ئاواره‌بوون.
كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی كه به كڵاوسپییه‌كان ناسراون، كاریانكردووه بۆ پاراستنی خه‌ڵك و كه‌لوپه‌له پێویسته‌كانیان له لافاو و قوڕاو كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
گروپه‌كه دره‌نگانێكی دووشه‌ممه له پۆستێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رایگه‌یاند كه كڵاوسپییه‌كان "به‌رده‌وامن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه كاره‌ساتباره‌ی كه‌مپه‌كانی باكوری سوریا".
سوانسن وتی لێزمهبارانهكهی ئه‌مدواییه زیانی له ده‌یان هه‌زار مه‌ده‌نی و ئاواره و ده‌غڵودان و ئاژه‌ڵ داوه له ئیدلیب و حه‌له‌ب و حه‌سه‌كه.