شه‌ش چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه (2 نیسان) له هێرشێكی ئاسمانی‌دا كه حهشارگهكهیانی له بیابانی ئه‌نبار كرده ئامانج، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند.
لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "به‌گوێره‌ی زانیاری هه‌واڵگری و وێنه‌ی ئاسمانی ده‌رباره‌ی جموجۆڵه‌كانی تۆڕێكی تیرۆریستی كه هه‌ڵاتوون و له بیابانی ئه‌نبار جێگیربوون، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق هێرشێكی ئاسمانییان ئه‌نجامدا و حهشارگهیهكیان له وادی حۆران وێران‌كرد."
ناوبراو وتی چه‌كداران به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جیاوازه‌وه له نێو حه‌شارگه‌كه‌دا بوون.
وتیشی: "یه‌ك تانكه‌ری نه‌وت، دوو ئۆتۆمبیل و چه‌ندین چه‌كیش له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له‌ناوبران."