تۆڕێكی تیرۆریستی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه كه له‌پشت چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مدواییانه‌ی بازاڕه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی موسه‌ننا و مه‌جموعه سهقافییهوه بوون له موسڵ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دووشه‌ممه (1 نیسان) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان تۆڕێكی تیرۆریستییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه به‌رپرسیاربوون له ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نی" له موسڵ.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "تۆڕه‌كه پێكهاتبوو له پێنج ئه‌ندام، هه‌ر یه‌كێكیان رۆڵێكی تایبه‌تی هه‌بوو له هێرشه تیرۆریستیه‌كاندا كه قوربانی مه‌ده‌نییان لێكهوتهوه."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه به‌شداربووه له دزینی ئۆتۆمبیله‌كان و ساخته‌كردنی تابلۆی ژمارهكانیاندا، له‌كاتێكدا ئه‌وانی تر به‌رپرسبوون له ئاماده‌كردن و گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له شوێنه‌كانی دروستكردنی بۆمبه‌وه بۆ ناوچه نیشته‌نییه‌كان."