ژه‌نه‌راڵ فرانك مه‌كێنزی پێنجشه‌ممه (28 ئازار) سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكای وه‌رگرت، كه چاودێریی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له چه‌ند وڵاتێك، له‌نێویاندا سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له بۆنه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان، به‌ڕێوه‌برا، مه‌كێنزی سوێندیخوارد بۆ به‌رده‌وامیدان به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی به‌رپرسه‌كه‌ی پێش خۆی، ژه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێل، كه خانه‌نشین ده‌بێت.
ڤۆتێل وتی له‌كاتێكدا "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دواهه‌مین ناوچه‌ی بچوكی ژێرده‌ستی خۆی له‌ده‌ستداوه، مانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سوریا هێشتا پێوستبوو.
ڤۆتێل وتی: "كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌م ناكۆكیانه‌یه كۆتاییان پێبهێنرێت. ئه‌مه‌ش هێنده خێرا روونادات كه هه‌مووان ئاره‌زوویده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌توانرێت ئه‌نجامبدرێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبین له هێشتنه‌وه‌ی ئامانج و ویسته‌كانمان، متمانه‌كردن به هاوبه‌شه‌كانمان و خستنه‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانمان."
مه‌كێنزی، 62، دووجار له ئه‌فغانستان جێگیركراوه و پێشتریش له عێراق خزمه‌تیكردووه.