عێراق بهمدوایینهدا 21 ئێزیدیی وه‌رگرته‌وه كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵاتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه رفێنرابوون و له سوریا زیندانكرابوون، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشممه (26 ئازار) به دیارونای وت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن وتی: "پانزه ژن و شه‌ش منداڵ كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه زیندانكرابوون له باغوزی سوریا، ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕێنرانه‌وه شه‌نگال، سوپاس بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دران به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی."
ناوبراو وتی: "هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئێزیدییه ڕفێنراوانه‌ی ماونه‌ته‌وه."
وتیشی: "له ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مدواییانه‌دا 60 دیل ئازادكران، هیوداریشین هی زیاتر بدۆزرێنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ئێستا داعش له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی خۆی له سوریا شكستیهێناوه."