حه‌وت شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كوژران له هێرشێكدا له مه‌نبیجی باكوری سوریا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ناوچه‌كه سێشه‌ممه (26 ئازار) رایگه‌یاند.
مه‌نبیج پێشتر له ژێرده‌ستی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا بوو كه ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازیی په‌یوه‌ست به هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه شه‌ممه سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعشدا راگه‌یاند له خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌نجومه‌نه‌كه رایگه‌یاند كه ده‌وروبه‌ری نیوه‌شه‌وی دووشه‌ممه، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ته‌قه‌یان له‌و شه‌ڕڤانانه كرد كه پاسه‌وانیی خاڵێكی پشكنینیان ده‌كرد له ده‌روازه‌ی شاره‌كه، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی كوشتنی حه‌وت شه‌ڕڤان.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت له به‌یاننایه‌مه‌كدا كه سێشه‌ممه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاویكرده‌وه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه، شێرفان ده‌روێش وتی ده‌كرێت ئه‌مه هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه بێت له‌لایه‌ن شانه نوستووه‌كانی داعشه‌وه.
ده‌روێش وتی: "دوای سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر داعشدا، پێمانناوه‌ته قۆناغی شانه‌ی نوستووه‌وه."
وتیشی: "ئه‌م شانه نوستووانه چالاككراون و هێرش ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌ڵام ئێمه هێرشه‌كانیان پووچه‌ڵده‌كه‌ینه‌وه."