هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دووشه‌ممه (25 ئازار) داوای دامه‌زراندنی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن له وڵاته‌كه‌دا بۆ دادگاییكردنی ده‌ستگیركراوه گومانلێكراوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: "ئێمه داوا له گۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا بۆ دادگاییكردنی تیرۆریستان."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، به‌مشێوه‌یه "دادگاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌ده‌چن."
ئیداره‌ی كوردی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا هۆشدارییدا كه توانای زیندانیكردنی ئه‌م هه‌موو كه‌سه‌ی نییه.
داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوڵاتییه‌كانیان ده‌ستگیركراون، بۆئه‌وه‌ی هاوكاریی خۆیان پێشكه‌شبكه‌ن له دامه‌زراندنی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یاسایی و لۆجیستیی كرد.
دووشه‌ممه‌ش، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایانگه‌یاند زیاتر له 9,000 بیانی، كه زۆربه‌یان منداڵن و په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یه، له كه‌مپێكی ئاواره‌كاندان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
به‌گوێره‌ی وته‌بێژی فه‌رمیی ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌كه، لوقمان ئه‌حمی، له‌نێو ته‌واوی بیانییه‌كانی كه‌مپی حۆلدا زیاتر له 6,500 منداڵ هه‌ن.
ناوبراو وتی ئه‌م ژمارانه هی هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستان، پێشئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتهێرشه‌كه‌یان كۆتاییپێبهێننبۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و دواهه‌مین ناوچه كه‌مه‌ی له ژێرده‌ستی داعشدا مابوو له سوریا.