تۆڕێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه له خۆرئاوای ئه‌نبار، له نزیك سنووری سوریا، وه‌زیری به‌رگری عێراق پێنجشه‌ممه (21 ئازار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به پشتبه‌ستن به زانیاری دروستی هه‌واڵگری، یه‌كه‌كانی به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگری سوپا، فیرقه‌ی 8، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی لیوای 32ی زه‌مینی، شه‌ش ئه‌ندامی تۆڕێكی تیرۆریستییان ده‌ستگیركرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، چه‌كداران له دوو گروپدا له قائیم و كه‌ربه‌لا چالاكییان ده‌كرد.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "ده‌ستگیركراوان چه‌كداری داعشن، هه‌ندێكیان وه‌ك ئه‌ندامانی ئاسایش خزمه‌تیانكردووه [بۆ گروپه‌كه] له‌كاتێكدا ئه‌وانی تر به‌رپرس بوون له دانانی خاڵی پشكنینی كاتی."