هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) سێشه‌ممه (19 ئازار) رایگه‌یاند كه چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستگیركردووه كه گومانلێكراون به به‌شدارییان له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی 16 كانونی دووه‌م له مه‌نبیج، كه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیارێتی خۆی لێ راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس.
19 كه‌س له هێرشه‌كه‌دا كوژران، له نێویاندا چوار هاوڵاتی ئه‌مریكی هه‌بوون: دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی، مه‌ده‌نییه‌كی كارمه‌ند له وه‌زاره‌تی به‌رگری و به‌ڵێنده‌رێكی ناوه‌نجیی پێنتاگۆن.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، موسته‌فا بالی وتی چه‌ندین گومان‌لێكراو به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ده‌ستگیركراون.
بالی وتی: "گروپێك له گومانلێكراوان، پێده‌چێت به‌شداربووبن له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 16 كانونی دووه‌می مه‌نبیجدا كه بووه هۆی كوژرانی چه‌ندین ئه‌مریكی و شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیركران."