كوردانی سوریا ره‌خنه‌یانگرت له‌و "زمانه هه‌ڕه‌شه‌یه"ی رژێمی دیمه‌شق دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانیدا ناوچه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵات بگرێته‌وه كه له‌ژێرده‌ستی ئه‌واندایه به رێكه‌وتن یان به زه‌بری هێز، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (19 ئازار) رایگه‌یاند.
كه‌مینه‌كه به‌شێویه‌كی به‌رچاو له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی سوریا بووه، له‌جیاتی ئه‌وه هه‌رێمێكی به‌رجه‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیان بونیادناوه به‌درێژایی باكور و باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
ناوچه‌كه له‌ژێرده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه كه كورده‌كان سهرپهرشتیدهكهن و شه‌ڕ له‌دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌كه‌ن به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
وه‌زیری به‌رگری سوریا، عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌یووب دووشه‌ممه وتی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵدهكهنهوه كه له‌ژێرده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدان "به یه‌كێك له‌م دوو رێگایه: به رێكه‌وتنی ئاشتیانه یان... به زه‌بری هێز".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا له دره‌نگانێكی دووشه‌ممه‌دا، هه‌رێمه خۆجێییهكه به تووندی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی وه‌زیری به‌رگری دایه‌وه.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری سوریا ده‌رباره‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات... ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه ره‌گه‌زپه‌رست و خراپه‌یه كه سوریای گه‌یانده ئه‌م بارودۆخه كاره‌ساتباره‌ی ئێستا."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه له دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریایان ئازادكردووه و پاراستووه له ده‌ستی تیرۆریستان ته‌نها خزمه‌ت به‌و هێزانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت سوریا دابه‌شبكه‌ن."
كورده‌كان هه‌میشه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی بێگانان وه‌ك به‌كرێگیراو، جا له ئێران بووبن، له عێراق، سوریا یان توركیا. ئێستا كار له‌سه‌ر جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن؛ به‌ڵام زۆر باش ده‌زانن كه ناتوانن هیچ بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن سوود به ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت. ئیتر به‌سه به‌كرێگیراوی! ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه كه به‌مشێوه‌یه‌یه. هه‌رگیز یه‌كێتییان نه‌بووه و هه‌میشه شه‌ڕیانكردووه، ناكۆكییان هه‌بووه و گازندهیانه چونكه سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنیان نیه. هه‌ر یه‌كێكیان به ئاوازی خۆی ده‌خوێنێت. په‌ناده‌به‌نه به‌ر دوژمنانی ئیسلام له‌دژی حكومه‌ته‌كانی خۆیان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت