كه‌نه‌دا دووشه‌ممه (18 ئازار) درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مه‌شقپێكردنی سه‌ربازانی له عێراق راگه‌یاند، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وا بڕیاربوو ئه‌ركه‌كه كۆتایی مانگی ئازار ته‌واوببێت، به‌ڵام لایه‌نی ئه‌منی رێگربوو.
كه‌نه‌دا 250 سه‌رباز له هێزه تایبه‌ته‌كان ده‌هێڵێته‌وه بۆ راوێژكاری و مه‌شقپێكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌لیكۆپته‌ری هێرشكردن، وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) تا كۆتایی مانگی ئازاری 2021.
به‌رپرسان رایانگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌خرێنه‌گه‌ڕ زیادده‌كرێت بۆ 850، ئه‌گه‌ر پێویستبن، ئه‌وانیش یارمه‌تی ئه‌رده‌ن و لوبنانی دراوسێ ده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی توانای ئه‌منی.
وه‌ك ته‌واوكردنی ئه‌م هه‌وڵانه، كه‌نه‌دا تشرینی دووه‌می رابردوو فه‌رمانێكی ده‌ركرد له‌ژێر رۆشنایی ئه‌ركێكی نوێی ناتۆدا. وڵاته‌كه له 2014ه‌وه به‌شداریكردووه به دابینكردنی هێزی ئاسمانی، پشتگیریی پزیشكی و مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی عێراق.
وه‌زیری به‌رگری، هارجیت ساجان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئێمه پێشكه‌وتنێكی گرنگ و پته‌ومان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام پێمانوایه كاری زیاتر پێویسته. ئێستا ده‌بێت دڵنیاببینه‌وه كه داعش هه‌رگیز جارێكی‌تر خۆی دروستناكاته‌وه و نابێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراق."