هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له دواهه‌مین پێگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له خۆرهه‌ڵاتی سوریا پێشڕهوییانكرد، ئه‌مه‌ش تووندڕه‌وه‌كان ده‌خاته نێو مۆڵگه‌یه‌كی بچوكه‌وه له قه‌راغی گوندی باغۆز، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (19 ئازار) رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایانگه‌یاند كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه ماونه‌ته‌وه و خۆیان نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه، به زه‌بری هێز خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه كاتییهكهوه و ئێستا له گۆشه‌یه‌كی بچوكی كهناراوهكهی سه‌ر رووباری فوراتدان.
وته‌بێژ موسته‌فا بالی له‌سه‌ر تویته‌ر به زمانی ئینگلیزی نوسیی: "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵی ناوچه‌ی كه‌مپه‌كه‌ی داعشیان كردووه له باغوز."
به‌ڵام چه‌كدارانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هیچ پێگه‌یه‌كیان دانه‌ناوه له به‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا، كه پێكدێت له چه‌ندین ئۆتۆمبیل و بارهه‌لگر، كه‌مێك زه‌وی و چه‌ند چادرێك له قه‌راغی باغوز.
بالی وتی: "ئه‌مه راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن نییه، به‌ڵام پێشكه‌وتنێكی گرنگ هه‌یه له شه‌ڕی دژی داعشدا."
دوای شه‌وێكی دیكه له شه‌ڕ و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی چه‌كدارانی تووندڕه‌وه‌وه، ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدا بوو بچوكتر بووه‌وه.
روون نییه كه چه‌ندینی تر له‌و تووندڕه‌وانه‌ی له مۆڵگه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه خۆیانڕابگرن، به‌ڵام بالی وتی هه‌ندێكیان هێشتا شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ناوبراو وتی: "شه‌ڕوپێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن له‌كاتێكدا گروپێكی تیرۆریستانی داعش كه خزاونه‌ته ناوچه‌یه‌كی بچوكه‌وه هێشتا شه‌ڕی رووبهڕووبهوونهوه ده‌كه‌ن."
رۆژنامه‌نووسانی ئاژانسی فرانس پرێس له باغۆز رایانگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعشیان بینیووه له جووڵه‌دا له قه‌راغه‌كانی ئه‌و كه‌مپه كاتییه‌ی كه ئێستا زۆربه‌ی زۆری چۆڵه، شه‌ڕیش له ناوچه‌یه‌كی نزیك له رووباره‌كه به‌رده‌وامه.
به پشتیوانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دواهه‌مین هێرشیان بۆ سه‌ر باغۆز ده‌ستپێكرد له 9 شوبات.