دوكه‌ڵێكی ره‌ش دووشه‌ممه (18 ئازار) ئاسمانی دواهه‌مین مۆڵگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی له سوریا داپۆشیبوو له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له دژی گروپه‌كه شه‌ڕیانكرد دوای شه‌وێك له تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رده‌وامن له هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له ناوچه‌یه‌كی بچوكی گوندی باغوز خۆیانحهشارداوه له كانونی دووه‌مه‌وه. هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك چادرگه و ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگره.
به پشتیوانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به به‌رده‌وامی هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كه‌ی داعش له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌دا، به‌مه‌ش توانییان پێشڕه‌ویی زیاتر بكه‌ن بۆ ناو دواهه‌مین پێگه‌ی گروپه‌كه.
وته‌بێژ ژیاكهر ئامه‌د وتی شه‌ڕی زه‌مینی و تۆپباران تا به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه به‌رده‌وامبوون له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كاریانده‌كرد بۆ پته‌وكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌م دواییانه‌دا كۆنترۆڵیان كردوون.
ناوبراو وتی: "هێزه‌كانمان پێشڕه‌وییانكردووه به‌ڵام شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له شه‌وی رابردووه‌وه به‌رده‌وامن."
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان، شۆن ریان، دووشه‌ممه وتی: "هێرشی زه‌مینی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زۆر كاریگه‌ر بوون. هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه به‌مه‌به‌ست و پلانبۆداڕێژراوهكهیان بۆ له‌ناوبردنی دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌ستی داعش."
به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، دووشه‌ممه وتی هێزه‌كانی ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بینای داعشدا له دواهه‌مین شه‌ڕه‌كاندا.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، موسته‌فا بالی، شه‌وی یه‌كشه‌ممه وتی هێزه‌كه‌ی "چه‌ندین پێگه"یان له‌نێو مۆڵگه‌كه‌دا كۆنترۆڵكرد. وتیشی: "ئێستا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵی چه‌ندین پێگه‌ی ناو كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن."