هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پێنجشه‌ممه (11 ئازار) هه‌وڵیاندا دواهه‌مین به‌رگرییه‌كانی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) تێكبشكێنن كه به‌رگرییه‌كی خۆكوژانه ده‌كه‌ن له دێره‌زووری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له یه‌كشه‌ممه‌وه ئاگربارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی باغوز ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ناوه‌وه ماونه‌ته‌وه هێشتا به‌رگرییه‌كی سه‌خت ده‌كه‌ن، خۆیان له تونێله‌كانی ژێرزه‌ویدا ده‌شارنه‌وه له‌به‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان و تیرۆریستی خۆكوژیش ئاراسته‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن كه پێشڕه‌ویده‌كه‌ن.
وته‌بێژێك له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، ژیاكه‌ر ئامه‌د وتی: "پێشكه‌وتنێك هه‌یه به‌ڵام هێواشه چونكه ناوچه‌كه ته‌نگه."
وتی: "ئه‌وانه‌ی كه له ناوه‌وه ماونه‌ته‌وه زۆربه‌یان خۆكوژن و خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێشڕه‌وییه‌كه هێواش ده‌كاته‌وه." وتیشی: "ئه‌وان تاكتیكی ژێر زه‌وی به‌كارده‌هێنن،" كه خۆیان له تونێل و چاڵه‌كاندا حه‌شارده‌ده‌ن.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، مسته‌فا بالی وتی له‌وكاته‌وه‌ی هێرشه‌كه له یه‌كشه‌ممه‌دا ده‌ستیپێكردۆته‌وه، 3,000 ئه‌ندام خۆیان راده‌ستكردووه.
رێكخراوی منداڵپارێز پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند كه پێشبینیده‌كرێت زیاتر له 3,500 منداڵی ئاواره له زیاتر له 30 وڵاته‌وه له كه‌مپه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریادا بژین.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه له نێو ئه‌و منداڵانه‌دا زیاتر له 2,000 كه‌سیان له ژێر ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه‌ن.