هێزه‌كانی عێراق 1,300 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیان تێك‌شكاند كه له حه‌شارگه‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا دۆزرانه‌وه له مه‌خموور، پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (12 ئازار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یه‌كه‌كانی به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی سوپا له فیرقه‌ی 14 حه‌شارگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی گه‌وره‌یان دۆزییه‌وه و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 1,300 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردا له جۆر و قه‌باره‌ی جیاواز."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "ته‌قه‌مه‌نییه ده‌ستكرده‌كان، كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه به‌جێهه‌ڵرابوون دوای شه‌ڕی ئازادكردنه‌كه، له‌لایه‌ن یه‌كه ئه‌ندازیارییه‌كانی فیرقه‌كه‌وه تێك‌شكێنران."