هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراق، به پاڵپشتیی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، سێ تونێلیان وێران‌كرد كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه به‌كارده‌هێنران له زنجیره چیاكانی حه‌مرین، باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.
موقه‌ده‌م عه‌لا حسێن له پۆلیسی كه‌ركوك، چوارشه‌ممه (13 ئازار) وتی: "سێ تونێله‌كه پڕكرانه‌وه بۆئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش جارێكی تر وه‌كو حه‌شارگه‌یه‌ك به‌كارینه‌هێنن."
ناوبراو وتی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژێرزه‌ویی داعشیان وێران‌كرد وه‌ك به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
وتیشی: "چه‌ندین گومان‌لێكراو له ئۆپه‌راسیۆنێكی دوو ڕۆژیدا ده‌ستگیركران و ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت."