مەهدی نەموچی فەرەنسی کە چوار کەسی کوشت لە هێرشێكی تیرۆریستیدا بۆ سەر مۆزەخانەیەکی برۆکسل، رۆژی سێشەممە (12 ئازار) لەلایەن دادگایەکەوە لە پایتەختی بەلجیکا سزای هەمیشەیی بەسەردا سەپێنرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
نەموچی هەفتەی رابردوو سزادرابە "کوشتاری تیرۆریستی" لهسهر تەقەکردنی لە برۆکسل لە ئایاری 2014، تاوانێک کە ئەنجامیدا دوای گەڕانەوەی لە مەیدانی شەڕی سوریا.
بهوه تۆمهتباركرا كه چوار قوربانی لە 90 چرکەدا کوشتووە، بە تەقەکردن لێیان بە چەکێکی دەستی و نیشانگرێکی کڵاشینکۆڤ بەجۆرێك كامهندێكی پزیشی کە ئامادەی دیمەنەکە بوو بە "تەواو وورد" لهقهڵهمی دا.
پێشئەوەی سوێندخۆران تاوتوێی سزاکەی بکەن رۆژی دووشەممە، ئەو پیاوە 33 ساڵە گاڵتەی پێکردن و بە دادگای تاوانەکانی برۆکسلی وت "ژیان بەردەوامە".
دادگاکە کە سزاکەی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی سێشەممەدا راگهیاند وتی نەموچی هیچ پەشیمانیەکی نیشان نەداوە بەرامبەر کوشتنەکان.
داواکار یڤس مۆریو وتبووی: "بهڕێز نەموچی تۆ تەنیا ترسنۆکێکیت، خەڵك دەکوژیت بە تەقەکردن لە پشتەوە، پیرەژنان دەکوژیت بە تفهنگ، تۆ دەکوژیت لەبەرئەوەی چێژ لە کوشتن دەبینیت."
ناسر بێندرێر، كه تاوانبارکرا بە هاوبەشیکردن لە هێرشەکەدا بە دابینکردنی چەك، 15 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
بێندرێر، کە ئەویش فەرەنسیە، وتی شەرمەزارە لەوەی نەموچی ناسیوە، وتی "ئەو پیاو نیە، دڕندەیە".
ئەو دووانە، کە 15 رۆژیان هەیە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە، هەردووکیان ماوهی زیندانیەکەیان لە فەرەنسا بەسەردەبەن.