ئه‌و منداڵانه‌ی كه له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا گه‌وره‌بوون نابێت وه‌ك تیرۆریست هه‌ژمار بكرێن، رێكخراوی منداڵپارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووشه‌ممه (11 ئازار) هۆشداریدا.
به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتی چاره‌نووسی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌مدواییانه خێزانه‌كانیان دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعشیان به‌جێهێشتووه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریان، نابێت پشتگوێبخرێت.
گێیرت كاپێلایرێ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌یروت وتی: "ئه‌و په‌یامه‌ی كه ئه‌وان داواكراو نین پته‌وتر و پته‌وتر ده‌بێت."
به‌گوێره‌ی رێكخراوی منداڵپارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 3,000 منداڵی بیانی له كه‌مپی حۆل جڕگیربوون كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رگرتووه كه له هه‌فته‌كانی رابردوودا دواهه‌مین پێگه‌ی داعشیان له گوندی باغۆز به‌جێهێشتووه.
ئه‌وانه لانیكه‌م سه‌ر به 43 وڵاتی جیاوازن، كه زۆربه‌یان دوودڵبوون له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ته‌نانه‌ت ژماره‌ی زۆرتر هه‌ن له منداڵی ئاواره‌ی سوری و عێراقی كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووه و تێكه‌ڵابوونیان به كۆمه‌ڵگه ئالنگارییه‌كه كه گرنگییه‌كی كه‌می پێده‌درێت.
كاپێلایرێ، له میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی سیدییه‌كی گۆرانی منداڵاندا كه له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هه‌شتساڵه‌ی شه‌ڕی سوریا هاوكاتبوو، وتی: "ئه‌مه كێشه‌یه‌كه كه ناكرێت هه‌ر وا پشتگوێبخرێت."
وتیشی: "ئه‌م بارودۆخانه له‌وانه‌ن كه به‌پێی پێویست نه‌ناسێنراون، سه‌یری جینۆسایدی رواندا بكه‌ن له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كاندا."
ناوبراو وتی: "ئێمه هه‌زاران منداڵمان له‌وێ بینیوه كه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا بوون كه كرده‌وه‌ی تووندووتیژیان ئه‌نجامداوه. ئه‌م منداڵانه به سه‌ركه‌وتویی براونه‌ته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی رواندا."
كاپێلایرێ وتی هه‌وڵی له‌م شێوه‌یه پێویسته له سوریا و عێراق.
ناوبراو وتی: "چاره‌سه‌رێك هه‌یه بۆ ئه‌و منداڵانه. ئه‌ویش پێویستی به بوێریی سیاسیی و گرنگیپێدانی سیاسی هه‌یه. ئه‌م منداڵانه منداڵن، تیرۆریست نین."
دووشه‌ممه‌ش، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، كایلاش ساتیارسی داوای له حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپی كرد منداڵانی وڵاته‌كه‌یان بپارێزن كه له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدا ژیاون.
ساتیارسی، چالاكوانێكی هیندی بۆ مافه‌كانی منداڵان كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه ساڵی 2013 به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌لاله یوسفزای پاكستانیدا، وتی: "ئه‌م منداڵانه جیهادی نین."
وتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین چاودێری باشیان پێببخه‌شین و بیانپارێزن و خۆشه‌ویستی و ڕێزیان پێببه‌خشین وه‌كو مرۆڤ، هه‌لی ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت به خراپ به‌كاربهێنرێن و كۆنترۆڵبكرێن، زیاتره."
"باشتره له‌ئامێزیان بگرین."