هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووشه‌ممه (11 ئازار) هێرشێكیان هێواشكرده‌وه بۆ گرتنه‌وه‌ی دواهه‌مین پارچه خاكی ژێرده‌سه‌تی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له خۆرهه‌ڵاتی سوریا دوای ئه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هاوپه‌یمانه عه‌ره‌ب-كوردییه‌كه هێرشه چه‌ندین مانگییه‌كه‌ی چه‌ندین جار راوه‌ستاند له دژی باغوزی بچووكبووه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌زاران ژن و منداڵ و پیاو بتوانن ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن له‌كاتێكدا ته‌پوتۆزیان لێنیشتبوو.
دوای ئه‌وه‌ی هاتنی مه‌ده‌نییه‌كان تا ئاستێك هێواشبووه‌وه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات یه‌كشه‌ممه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشیان كه ماونه‌ته‌وه ئاگاداركرده‌وه به‌وه‌ی كاتیان بۆ هه‌ر خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێك كۆتاییپێهاتووه و وا هێزه‌كان ده‌چنه ناوه‌وه.
دوای شه‌وێكی پڕ له بۆردومانی خه‌ست كه یارمه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی دا پێشڕه‌وی بكه‌ن و سه‌دان كه‌س خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن، هێڵی پێشه‌وه ئارامتر بوو له دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه‌دا.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئاراس ئۆركه‌یش به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه له شه‌ودا "شه‌ڕوپێكدادانه‌كان قورسبوون" كاتێك داعش "خۆكوژان" و "ئۆتۆمبێلكی بۆمبڕێژكراو"ی بۆ ده‌ناردن.
ناوبراو وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له نیوه‌شه‌ودا هێواشبووه‌وه."
وتیشی: "سه‌دان (كه‌س) خۆیاندا به‌ده‌سته‌وه و ئێمه‌ش وه‌ستاین تا بیانبه‌ینه ده‌ره‌وه."
ئۆركه‌یش وتی یه‌كه تایبه‌ته‌كان پشكنینیان ئه‌نجامدا بۆ بژاركردنی تووندڕه‌وه گومانلێكراوه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش له شه‌ودا جارێكی تر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی نوێ نه‌یه‌ته‌ئاراوه.
به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وتی به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چه‌ندین ناوچه‌یان له‌ژێرده‌ستی تووندڕه‌وه‌كان ده‌رهێنا.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هاوه‌نهاوێژه‌كان له شه‌ودا له چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیان دا و تانكه‌كانیش پێگه‌كانی داعشیان كرده‌ئامانج.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، موسته‌فا بالی یه‌كشه‌ممه وتی روون نییه كه چه‌ند كه‌س له ناو مۆڵگه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی فورات ماون.
ناوبراو وتی: "ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین 1,000 بۆ 1,500 تیرۆریست له ناوه‌وه‌بن."