به‌ریتانیا مافی هاوڵاتیبوون له دوو ژنی دیكه‌ی داعش ده‌سێنێته‌وه كه چووبوونه ناو ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له سوریا، ئه‌مه‌ش پرسیار ده‌خاته سه‌ر چاره‌نوسی منداڵه‌كانیان، رۆژنامه‌یه‌ك یه‌كشه‌ممه (10 ئازار) رایگه‌یاند.
ئه‌م بڕیاره كتوپڕه دوای بڕیارێكی هاوشێوه‌هات ده‌رباره‌یهه‌رزه‌كارێكی خه‌ڵكی له‌نده‌ن، شه‌میما بێگوم، كه هه‌فته‌ی رابردوو منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی له كه‌مپێكی ئاواره‌كاندا له سوریا گیانی له‌ده‌ستدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمز رایگه‌یاند كه ریما ئیقبال، 30 ساڵ و خوشكه‌كه‌ی، 28، خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌نیان له 2013 به‌جێهێشت بۆ سوریا، به هه‌ردووكیان ئێستا پێنج منداڵیان هه‌یه له‌ژێر ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه.
به پشتبه‌ستن به وته‌ی سه‌رچاوه یاساییه‌كان، رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌وان مافی هاوڵاتیبوونیان له به‌ریتانیا لێسه‌ندراوه‌ته‌وه.
ده‌وترێت ئه‌وان، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانین، بوونه‌ته ئه‌ندام له شانه‌یه‌كی تیرۆریستی په‌یوه‌ندیدار به كوشتنی دیله خۆرئاواییه‌كانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه لێدوان له‌سه‌ر دۆسییه‌ی كه‌سی نادات.
وته‌بێژێك وتی: "هه‌ر بڕیارێك بدرێت ده‌رباره‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیبوون به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه ده‌درێت كه له‌به‌رده‌ستدان و به‌سانایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵداناكرێت."
به‌گوێره‌ی یاسای به‌ریتانیا، حكومه‌ت ناتوانێت مافی هاوڵاتیبوون له كه‌سێك بسێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه كه‌سه‌كه بێ وڵات بكات.