مه‌غریب یه‌كشه‌ممه (10 ئازار) رایگه‌یاند كه هه‌شت هاوڵاتیی مه‌غریبی وه‌رگرتۆته‌وه، كه لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرێت "به تاوانی تێوه‌گلان له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌رپرسانی باڵای مه‌غریب 10ی ئازار بڕیاریاندا به وه‌رگرتنه‌وه‌ی گروپێكی 10 كه‌سی له هاوڵاتیانی مه‌غریبی كه له ناوچه‌ی شه‌ڕ بوون له سوریا."
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه سه‌رپه‌رشتیاری دواهه‌مین هێرش ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر دواهه‌مین مۆڵگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، به‌فه‌رمی به‌شداریكردنی خۆی له گواستنه‌وه‌كه راگه‌یاند.
وته‌بێژ موسته‌فا بالی وتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "چه‌ند دانیشتوویهكی مه‌غریبییان راده‌ستی حكومه‌تی مه‌غریب كرد، كه له كه‌مپی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌مانه‌وه".
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی یه‌كه‌شه‌ممه "رواڵه‌تێكی مرۆییانه‌ی هه‌بوو".
ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و سزای زیندانیكردنیان بۆ ماوه‌ی 10 بۆ 15 ساڵ به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌یانه‌وێت چه‌كداره بیانییه‌كان و خێزانه‌كانیان له‌لایه‌ن وڵاته‌كانی خۆیانه‌وه وه‌ربگیرێنه‌وه.