هه‌واڵه‌كانی عێراق

شه‌ڕكه‌رێكی پێشووی سوریا تۆمەتبارکرا بە کوشتاری مۆزەخانەکەی بەلجیکا

گروپێكی سوێندخۆران مەهدی نێموچیی هاوڵاتی فەرەنسییان بە تاوانبار دانا، رۆژی پێنجشەممە (7 ئازار) لە "کوشتاری تیرۆریستی" چوار کەس لە مۆزەخانەیەكدا لە بەلجیکا، لە یەکەمین کەیسدا کە توندڕەوێکی گه‌ڕاوه‌ی سوریا هێرشی ئەنجامدا لە ئەوروپا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

نێموچی، 33 ساڵ، ئێستا رووبەڕووی سزای تاهەتایی دەبێتەوە بەهۆی هێرشەکەیه‌وه‌ لە پایتەختی بەلجیکا لە 24 ئایاری 2014 دوای گەڕانەوەی لە شەڕ لە سوریا.

دەوترێت كه‌ نێموچی چوار کەسی کوشتووە بێ سڵەمینەوە.

ئەو 12 سوێندخۆره‌ی دادگا، ناسر بێندرەری فەرەنسیی ته‌مه‌ن 30 ساڵی هاوڕێی نێموچیشیان تۆمەتبارکرد بە دابینکردنی چەك وه‌ك هاوبەشێك لە هێرشەکەدا.

شەش رۆژ دوای کوشتارەکە، نێموچی دەستگیرکرا لە شای مارسیلیای فەرەنسا و دەمانچەیەك و کلاشینکۆفێکی پێبوو.

دادگا رایگەیاند كه‌ سه‌رجه‌م 23 بەڵگەی دۆزیوەتەوە ئاماژە بە تاوانباریی نێموچی دەکەن و بەشێوەش لەو تەقەکەرە دەچێت کە کامێرای چاودێریی مۆزەخانەکە وێنەی گرتووه‌.

داواکاران وتیان هێرشەکە یەکەمین هێرشی نێو ئەوروپا بوو لەلایەن توندڕەوێکەوە ئەنجامبدرێت کە لە شەڕی سوریا گەڕاوەتەوە.

هاوکات لە فەرەنسا، دادگایەکی پاریس کەسێکی فەرەنسی-جەزائیری 16 ساڵی زیندانیکرد بەهۆی ئەو گەشتانەیه‌وه‌ كه‌ کردبووی بۆ سوریا لەنێوان 2012 بۆ 2014 بۆ خزمەتکردن لە گروپێكی توندڕەودا.

دەوترێت كه‌ ئەحمەد لەیدونی گەشتیکردووە بۆ سوریا و پەیوەندیکردووە بە بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدەوە لەنێوان 2012 بۆ 2014.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500