کاروانێك کە کۆمەکی بۆ 50,000 کەس هەڵگرتبوو گەیشتە شاری مەنبیجی باکوری سوریا رۆژی پێنجشەممە (7 ئازار)، لە یەکەمین کاروانی لەوشێوەیە لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند كه رێكخراوهكه و مانگی سوری سوری، 37 لۆرییان نارد كه باركرابوون له "862 تەنی سێجا لە خۆراك و ماددەی ناخۆراکی، بابەتی پەروەردە، خواردەمەنی و شمەکی تەندروستی".
فران ئیکویزا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و هەماهەنگیکاری مرۆیی لە سوریا، وتی: "ئەمە یەکەمجارە دەتوانین لە حەلەبەوە کۆمەك ببەینە مەنبیج."
مەنبیج، کە پێشتر لەژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا بوو، ئێستا لەلایەن ئەنجومەنێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)وە بەڕێوەدەبرێت.
لە پۆستێکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، ئیکویزا وتی لە ههر پێنج کەس لهنێو مەنبیجدا، یهكێكیان ئاوارەی شوێنەکانی دیکەی سوریان.
نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند كه کۆمەکەکە "بریتییه له پێداویستی (خۆراك) بۆ 50,000 کەس بۆ نزیکەی 30 رۆژ،" ههروهها دەرمان و شمەکی تەندروستی پێویست دابیندەکات بۆ چارەسەرکردنی 81,000 کەس.
بەگوێرەی بەرنامەی خۆراکی جیهانی، سوریا ئەزمونی "نەبوونی بەرفراوانی ئاسایشی خۆراك" دەکات و 6.5 ملیۆن کەس ناتوانن خۆراكی پێویست بەدەستبهێنن.