هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە کەمپێکی سوریا داعش چنگی گیركردووه‌ له‌ دوایین پارچە خاکی ژێرده‌ستی

چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە کەمپێكی رۆخی رووبارێکی خۆرهەڵاتی سوریا خۆیان گیرکردبوو هەینی (8 ئازار) کاتێك هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هێرشیکرد بۆ دەرکردنیان لە دوایین پارچە خاکی ژێردەستیان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دوایین چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان رۆژی هەینی خزێنرانه‌ سوچێكه‌وه‌ لەنێو گردبوونەوەیه‌كی فراوانی ئۆتۆمبیل و خێمەکانی سەر کەناری روبارەکەدا و گیریانخوارد له‌نێوان پێشڕەویی چەکدارانی هەسەدە و هێزەکانی رژێمی سوریادا له‌وبه‌ر رووبارەكه‌وه‌.

هەسەدە کە لەلایەن هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەکرێن، چاوەڕواندەکەن هەموو مەدەنیەکان بگوێزرێنەوە پێشئەوەی دوایین ناوچەی ژێردەستی داعش بگرنەوە.

زیاد لە 7,000 کەس، زۆربەیان ژن و منداڵ، ئەم هەفتەیە باغوزیان جێهێشت بۆ ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدە.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، نزیکەی یەك لەسەر دەی ئەو 58,000 کەسەی لە ناوچەکە هەڵاتوون لە کانونی یەکەمەوە له‌ توندڕەوان بوون.

نازانرێت چەند کەس لەناو ئه‌و ناوچە گه‌مارۆدراوه‌دا ماونەتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500