هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئاوارەکانی سوریا سکاڵا تۆماردەکەن دژی رژێم لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

گروپێك ئاوارەی سوری پێنجشەممە (7 ئازار) داوایان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کرد کەیسێك بکاتەوە دژی رژێمی سوریا لەسه‌ر تاوان دژی مرۆڤایەتی کە لەکاتی شەڕە بەردەوامەکەدا ئەنجامیداوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەو کەیسە دژی سەرۆك بەشار ئەسەد لەلایەن چەند پارێزەرێکی بەریتانییەوە به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ کە نوێنەرایەتی 28 ئاوارە دەکەن کە لە سوریاوە هەڵاتوون بۆ ئەردەنی دراوسێ.

هەرچەندە سوریا ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نیە، بەڵام ئەردەن ئەندامە. پارێزەران پشت بە پێشینە بڕیارێك دەبەستن کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە ئاوارەکانی رۆهینگایای میانماری وەرگرت کە هەڵاتبوون بۆ بەنگلادێش و وتیان هەمان دۆخ بەسەر ئەم کەیسەدا دەسەپێت.

رۆدنی دیکسن لە رێکخراوی یاسایی ستۆك وایت لە لەندەن دوای پەیوەندیکردن بە دادگای لاهایه‌وه‌ وتی: "دادگای تاوانی نێودەوڵەتی رێك بۆ ئەوە بوونی هەیە کە دادپەروەری ببەخشێتە قوربانیانی ئەم تاوانە یه‌كجار قێزەونە نێودەوڵەتیانە."

وتی: "شەڕی وێرانكه‌ری سوریا نزیکەی نۆ ساڵە بەردەوامە و هێشتا کەس بە بەرپرس رانەگیراوە بەرامبەر ئەو سەدان هەزار پێشێلکارییەی دژی مەدەنیەکان کراوە."

وتیشی: "ئەم کەیسە خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ قوربانیانی سوری. دەرچەیەکی یاسایی کراوەتەوە کە دواجار داواکارانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەتوانن لەوانە بکۆڵنەوە کە زۆرترین بەرپرسیارێتیان لەو تاوانانە هەیە."

پارێزەران وتیان ئەم کەیسە تەرکیز دەخاتە سەر شێوازی فراوانی هێرشەکان و گومانی تاوانەکان دژی خەڵكە مەدەنیەکە لە سوریا، لەنێویاندائەشکەنجە، لاقەکردن، هێرشی کیمیاییو سەرنگومکردن.

وڵاتانی رێکخراوی یەکێتی ئەوروپا دووشەممە وەزیری ناوخۆی سوریا محەمەد خالید رەحمون و شەش وەزیری نوێی دیکەیان زیادکرد بۆ لیستی رەشی سزادراوەکانیان بۆ رۆڵیان لە "چەوساندنەوەی توندوتیژانه‌"ی مەدەنیەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500