بارێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه له ئێرانه‌وه هێنرابوو ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا پێشئه‌وه‌ی له رێگه‌ی مه‌رزی شیبه‌وه به‌قاچاخ بهێنرێته‌ناو عێراقه‌وه، به‌رپرسانی عێراق له پارێزگای میسان، باشوری عێراق، پێنجشه‌ممه (7 ئازار) رایانگه‌یاند.
عه‌قید وائیل عه‌بدولسه‌تار حه‌له‌فی له پۆلیسی میسان به دیارونای وت: "به‌شی گومرگی مه‌رزی شیب هه‌وڵێكی قاچاخی مادده هۆشبه‌ره‌كان و حه‌شیشه‌یان له ئێرانه‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له بارێكی مریشكی به‌ستوودا شاردرابووه‌وه."
ناوبراو وتی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر پێنج كیلۆگرام حه‌شیش و مادده هۆشبه‌ره‌كانی دیكه‌دا، له نێویاندا 4,000 حه‌بی بێهۆشكه‌ر و وڕێنه‌كردن.
وتیشی: "شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستگیركرا، لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه."
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌و رێكاره چڕانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی گومرگ و هێزه ئه‌منییه‌كانی مه‌رزه‌كانی سه‌ر سنووری ئێرانه‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر یارمه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌وڵی بهخاچاخهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان بۆ ناو عێراق داوه."