شه‌س چه‌كداری میلیشیاكانی عێراق كوژران و زیاتر له 30 چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون له بۆسه‌یه‌كدا له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی چۆڵ له باشوری موسڵ، به‌رپرسێكی ناخۆ و هێزه ئه‌منییه‌كان پێنجشه‌ممه (7 ئازار) رایانگه‌یاند.
ناوه‌ندی میدیایی هێزه ئه‌منییه‌كان رایگه‌یاند كه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو شه‌وی چوارشه‌ممه هێرشیانكرده سه‌ر كاروانێكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه له مۆڵه‌تدابوون (ئیجازه) بۆیه و چه‌كیان پێنه‌بوو.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "شه‌ش چه‌كدار كوژران و 31ی دیكه‌ش برینداربوون و گوێزرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌یاره."
هێرشه‌كه له‌سه‌ر رێگای نێوان موسڵ و شارۆچكه‌ی مه‌خموور روویدا، ئه‌و ناوچانه‌ی كه سوپای عێراق و یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاوپه‌یمانیان له 2017 له‌ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌رهێنایه‌وه.
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ كوشتنه‌كان رانه‌گه‌یاند.
رێزكار محه‌مه‌د، به‌رپرسێكی ناوخۆ له مه‌خمور، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئه‌مه یه‌كه‌مین هێرشی له‌م جۆره‌یه دوای ئازادكردنه‌كه."
ناوبراو وتی: "ئه‌م ناوچه‌یه گه‌وره و كراوه‌یه، ئێمه لێره هێزه‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه كه به‌ته‌واوی پاكنه‌كراوه‌ته‌وه."
محه‌مه‌د وتی هێزه عێراقییه‌كان له‌م ناوچه‌یه جێگیربوون بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان.