هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) خۆیانئاماده‌كرد بۆ ته‌وژمێكی تری مه‌ده‌نییان پێنجشه‌ممه (7 ئازار) له دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه، كه له كه‌وتنی یه‌كجاره‌كی نزیكه.
هێرشێكی خه‌ست بۆ سه‌ر ناوچه ئابڵوقه‌دراوه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی سوریا بووه‌هۆی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كاروانێك له منداڵانی خۆڵاوی و ژنانی رووخسار داپۆشراو كه جانتاكانیان به‌دوای خۆیاندا راده‌كێشن و په‌شۆكاون و پیاوانی بریندار له گوندی باغوزه‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چاوه‌ڕێی رزگاربووانی زۆرتر ده‌كه‌ن كه بێنه‌ده‌ره‌وه پێشئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هیوادارن دواهه‌مین راماڵینی ئه‌و تووندڕه‌وانه بێت كه له كه‌مپێكی كاتیدا خۆیانحه‌شارداوه له كه‌ناره‌كانی فورات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به ئاژانسی فرانس پرێسی وت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێنجشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه پێشڕه‌وییان نه‌كرد، به‌هۆی ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌وه كه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌كداره‌كانیان دوو رۆژ پێشتر چوونه‌ته‌ناو شوێنه‌كه و به‌شێكیان كۆنترۆڵكردووه.
ناوبراو وتی ئه‌و خێزانانه‌ی ماونه‌ته‌وه گوێزراونه‌ته‌وه بۆ كۆتایی كه‌مپه‌كه، نزیك رووباره‌كه.
زیاتر له 7,000 كه‌س ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه له سێ رۆژی رابردوودا، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.
ئۆپه‌راسیۆنی له‌ناوبردنی دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعش هه‌ینی (1 ئازار) ده‌ستیپێكرده‌وه دوای پشوویه‌كی درێژ له‌به‌ر بارودۆخی مرۆیی.