فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار چوارشه‌ممه (6 ئازار) دوو چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه كه له فڕۆكه‌وه دابه‌زین له وادی مه‌فازه له بیابانی ئه‌نبار.
چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلێكی ده‌بڵئه‌كسل و چه‌ندین ئامێری په‌یوه‌ندیكردنیش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "به‌گوێره‌ی زانیاری هه‌واڵگریی پێشوه‌خته ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی تیرۆریستان له وادی مه‌فازه، خۆرئاوای روتبه، هێزه‌كای سوپای عێراق له فڕۆكه‌وه بۆیان دابه‌زین و دوو چه‌كداری عێراقییان له تونێلێكی ژێرزه‌ویدا ده‌ستگیركرد."
ناوبراو وتی: "تونێله‌كه ژوورێكی له‌نێودابوو كه جێگه‌ی چه‌ند كه‌سێك ده‌بووه‌وه."
وتیشی هێزه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌كه‌یان له‌ناوبرد و دوو ده‌ستگیركراوه‌كه‌یان برد بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ لێكۆڵینه‌وه.