تووندڕه‌وی فه‌ره‌نسی ناودار ژان-میشێل كله‌ین مانگی رابردوو كوژرا، هاوژینه‌كه‌ی سێشه‌ممه (5 ئازار) به ئاژانسی فرانس پرێسی وت دوای ئه‌وه‌ی له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له پارێزگای دێره‌زووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا هه‌ڵهات.
هاوژینه‌كه‌ی كله‌ین دۆرۆتی ماكوێر وتی كله‌ین به هاوه‌ن كوژراوه دوای ئه‌وه‌ی له هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هاوپه‌یماناندا برینداركرا كه‌تێیدا فابیانی برای كوژرا، كه یه‌كێك له تووندڕه ناسراوه فه‌ره‌نسییه‌كان بوو.
ناوبراو، له ناوچه‌یه‌كی پشكنینی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، وتی: "فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه برای هاوژینه‌كه‌می كوشت و هاوه‌نه‌كه‌ش هاوژینه‌كه‌می كوشت."
ماكوێر و منداڵه‌كه‌ی له نێو دواهه‌مین ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌دا بوون كه باغوزیان به‌جێهێشت، كه لایه‌نگرانی داعش دواهه‌مین به‌رگیریی خوێناویانه‌ی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
فابیان كله‌ین دوای ئه‌وه ناسرا كه تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوبووه‌وه تێیدا به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له هێرشه‌كه‌ی تشرینی دووه‌می 2015، كه تێیدا 129 كه‌س كوژران. هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی مانگی رابردوومردنه‌كه‌ی ئه‌وی به فه‌رمی راگه‌یاند.
ماكوێر وتی پێیوایه كه هه‌یات بۆومێدین، تووندڕه‌وێكی ناسراوی دیكه‌ی فه‌ره‌نسی كه چاره‌نووسی دیارنییه، به‌مدواییانه له باغوز كوژرابێت.