هێزه‌كانی سوریای دیموكرات 400 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له‌كاتێكدا ده‌یانویست به‌دزییه‌وه بچنه ده‌ره‌وه‌ی باغوزی ئابڵوقه‌دراو، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (6 ئازار) رایگه‌یاند.
به‌رپرسێكی باڵای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌وی سێشه‌ممه ئه‌و گروپه گه‌وره‌یه‌یان ده‌ستگیركرد كه ویستبوویان گونده‌كه به‌جێبهێڵن، دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش.
وتی هه‌ڵاتنه‌كه‌یان له‌لایه‌ن تۆڕێكه‌وه رێكخرابوو به ئامانجی دابه‌شكردنیان بۆ چه‌ند هه‌رێمێكی دوور، بێئه‌وه‌ی به دیاریكراوی ناوی شوێنه‌كان بڵێت.
به‌رپرسه‌كه وتی ئه‌وان به‌پێ بوون و چه‌كداری سوری و بیانییان له‌نێودابوو.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایانگه‌یاند كه 500 چه‌كداری گومانلێكراوی داعش خۆیانخزاندۆته نێو ئه‌و 3,500 كه‌سه‌ی سێشه‌ممه هاتوونه‌ته باغوز دوای بۆردومانه سه‌خته‌كه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.