تۆڕێكی شه‌ش كه‌سی قاچاخچێتی نه‌وت له پارێزگای به‌سره هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، پۆلیسی عێراق دووشه‌ممه (4 مارس) رایگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان دواینیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه گه‌وره‌ترین تۆڕیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه به‌شداربوون له به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له به‌سره."
سه‌رچاوه‌كه وتی: "ته‌واوی ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه ده‌ستگیركران و حه‌وت تانكه‌ری پڕ له نه‌وتیش كه بۆ به‌قاچاخبردن ئاماده‌كرابوون ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا." وتیشی پۆلیس ئه‌و شوێنه‌ی نه‌وته‌كه‌ی لێدزراوه و هه‌موو ئه‌وانه‌شی ئاشكراكردووه كه هاوكاریی تۆڕه قاچاقچییهكهیان كردووه،.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "چوار مۆری ساخته، كه دوونیان هی كۆمپانیای به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتن، ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و نامه‌ی مۆركراو و واژۆكراو له‌ژێر ناوی ئه‌نجومه‌نی ناوخۆی به‌سره و كۆمپانیایه‌كی وزه‌دا."
ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كران به‌گوێره‌ی مادده‌ی 3ی یاسای تاوانه‌كانی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان.