سوریا به‌شداریكرد له دیداری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا یه‌كشه‌ممه (3 ئازار) بۆ یه‌كه‌مین جار له‌وكاته‌وه‌ی شه‌ڕ له 2011 ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێكی دیكه به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ سوریا له ناوچه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سوریا، حه‌مودا سه‌باغ، گه‌شتیكرد بۆ عه‌مان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
هاوتا ئه‌رده‌نییه‌كه‌ی، عاتیف ته‌ره‌ونه‌ح، له گوتارێكدا داوای له وڵاتانی ناوچه‌كه كرد "كاربكه‌ن به ئاراسته‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ دۆخی سوریا... هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی سوریاش شوێنی خۆی وه‌ربگرێته‌وه" له جیهانی عه‌ره‌بیدا.
ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌نگیاندا به پشتیوانیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه له تشرینی دووه‌می 2011 ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێردرا له‌كاتێكدا ژماره‌ی كوژراوان له شه‌ڕی وڵاته‌كه‌یدا ئێجگار زۆر به‌رزبووه‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه، ناكۆكی له نێو ئه‌و رێكخراوه پان-عه‌ره‌بییه‌دا چوونه‌ناوه‌وه‌ی سوریای راگرتووه، كه به یارمه‌رتی روسیا و ئێران به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه.