به‌رپرسانی ئه‌مریكا و روسیا دووشه‌ممه (4 ئازار) له ڤیه‌ننا كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ئۆپه‌رسیۆنه‌كان له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌بێژێكی سه‌رئه‌ركانه هاوبه‌شه‌كان، پاتریك رایده‌ر وتی فه‌ریق ئه‌وه‌ل جۆسێف ده‌نفۆرد، سه‌رۆكی سه‌رئه‌ركانه هاوبه‌شه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ فه‌ریق ئه‌وه‌ل ڤالێری گێراسیمۆڤ، سه‌رئه‌ركانی سوپای روسیا.
رایده‌ر وتی: "دوو سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی گفتوگۆده‌كه‌ن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی روودانی ناكۆكی له‌نێوان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان و روسیادا له سوریا، هه‌روه‌ها بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و روسیا و دۆخی ئه‌منیی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌وروپا له ئێستادا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه."
له‌وكاته‌وه‌ی روسیا چووه‌ته‌ناو شه‌ڕی سوریاوه له 2015، مۆسكۆ و واشنتۆن له ناوچه‌كانی خۆیاندا هێرشیانكردۆته سه‌ر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و یه‌كتریان ئاگاداركردۆته‌وه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه پلانبۆداڕێژراوه‌كان بۆ رێگریكردن له روودانی به‌ریه‌ككه‌وتن.
سه‌رباری شه‌ڕی سوریا و زادبوونی بارگرژیی نێوان هه‌ردوولا، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان پردێكی په‌یوه‌ندییان هێشتۆته‌وه.