تووندڕه‌وێكی نیوزله‌ندی كه نازناوی 'هه‌ڵه‌شه'ی هه‌یه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی هاوكارییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كات له وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له سوریا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستگیركرا كه شه‌ڕ دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌كه‌ن، سه‌ره‌كوه‌زیران جاسیندا ئاردێرن دووشه‌ممه (4 ئازار) هۆشداریدا.
مارك تایله‌ر، 42، به ئاژانسی هه‌واڵی ئوسترالی وت كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ داعش بووه، به‌ڵام له كانونی یه‌كه‌م رایكردووه و خۆی داوه‌ته ده‌ست هێزه كوردییه‌كان چونكه بارودۆخه‌كه گه‌یشتبووه ئاستێكی ته‌حه‌مولنه‌كراو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ناوبراو له زیندانێكی كوردییه‌وه وتی: "هیچ خواردن نه‌بوو، پاره نه‌بوو، خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زۆر خراپ بوون. له دۆخێكی سه‌ختدا بووم و ده‌بوو بڕیاری كۆتایی خۆم بده‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو هه‌ڵبێم."
تایله‌ر نازناوه نه‌نگه‌كه‌ی له 2015 وه‌رگرت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین توویتی پشتیوانی ده‌رباره‌ی داعش بڵاوكرده‌وه بێئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی دیاریكردنی شوێنه‌كه‌ی ناچالاكبكات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئاشكراكردنی شوێنه‌كه‌ی. ئه‌و به ئاژانسی هه‌واڵی ئوسترالی وت كه ئه‌م رووداوه بووته هۆی ئه‌وه‌ی 50 رۆژ له زینداێكی داعشدا به‌سه‌رببات.
هه‌روه‌ها پاسپۆرته نیوزله‌ندییه‌كه‌ی له گرته‌ڤیدیۆیه‌كی پڕوپاگه‌نده‌ییدا سووتاند و داوای له تووندڕه‌وه‌كانی ئوسترالیا و نیوزله‌ندا كرد "ده‌ستبكه‌ن به ئه‌نجامدانی چالاكی".
سه‌ره‌كوه‌زیران ئاردێرن فه‌رمانیدا به لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیبوون له تایله‌ر.
وه‌زیری داد، ئه‌ندرو لیتڵ وتی ئه‌گه‌ر تایله‌ر بگه‌ڕێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه رووبه‌ری لێپرسینه‌وه ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاسای دژه‌تیرۆریزم.