لانیكه‌م 33 چه‌كداری پشتیوانی رژێم یه‌كشه‌ممه (3 مارس) كوژران له چه‌ند هێرشێكدا كه له‌لایه‌ن گروپه تووندڕه‌وه‌كانه‌وه له نزیك پارێزگای ئیدلیبی سوریا ئه‌نجامدران، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه 27 چه‌كدار كوژران له دوو هێرشدا له‌لایه‌ن ئه‌نسار ته‌وحیده‌وه. سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی پێنج تووندڕه‌ویش كوژراون.
ئه‌نسار ته‌وحید سه‌ربه حوراس دینه، گروپێكی گه‌وره‌تر كه به‌هه‌مانشێوه چالاكه له باكوری خۆرئاوای سوریا و هه‌ردووكیان سه‌ر به قاعیده‌ن.
ئیدلیب و به‌شه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی حه‌ما و حه‌له‌ب زۆربه‌ی زۆریان له‌لایه‌ن ته‌حریر شامی ركابه‌ره‌وه كۆنترۆڵكراون، كه له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه پێشتر ئه‌ندامی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به قاعیده بوون.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نسار ته‌وحیده‌وه ئه‌نجامدران له دژی پێگه‌كانی رژێم له مه‌سانه، گوندێكی پارێزگای حه‌ما.
هه‌روه‌ها روانگه‌كه رایگه‌یاند كه له پارێزگای لازقیه، لانیكه‌م شه‌ش چه‌كداری پشتیوانی رژێم كوژران له هێرشه‌كانی ته‌حریر شامدا له دره‌نگانی یه‌كشه‌ممه‌دا.