لانیكه‌م مه‌ده‌نییه‌ك كوژرا له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا كه تێیدا ئۆتۆمبیلێكی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نی ته‌قییه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه (28 شوبات)، میدیای ناوخۆ رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری به دیارونای وت ئۆتۆمبیلێكی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نی كه له نزیك دوكانێكك راگیرابوو له ناوچه‌ی مه‌نتیقه سه‌قافییه له موسڵ، ته‌قییه‌وه و بووه هۆی كوشتنی مه‌ده‌نییه‌ك و برینداركردنی 13 كه‌سی دیكه، له نێویاندا سێ منداڵ.
ناوبراو وتی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گروپێكی په‌یوه‌ندیدار به "ده‌وڵه‌تی ئسلامی" (داعش)ه‌وه ئه‌نجامدراوه.
وتیشی: "هێزه ئه‌منییه‌كان ئێستا تۆماری كامێراكانی چاودێری و سه‌رچاوه‌كانی دیكه ده‌پشكنن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌ران."