هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌دان خه‌ڵكی تریان له دواهه‌مین ناوچه بچوكبووه‌وه‌كه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریا گواسته‌وه و هه‌ینی (1 مارس) ئاماده‌كاریانكرد بۆ دواهه‌مین هێرش بۆ سه‌ر تووندڕه‌وه‌كان كه به‌رگرییه‌كی ناكامانه ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش و خێزانه‌كانیان كه ماونه‌ته‌وه له دواهه‌مین مۆڵگه خۆیان حه‌شارداوه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دره‌نگانێكی پێنجشه‌ممه سه‌دان كه‌سیان له باغووز گواسته‌وه.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، موسته‌فا بالی وتی: "چه‌ندین بیانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا بوون."
پێده‌چێت نزیكه‌ی چه‌ندین هه‌زار كه‌س له كه‌مپێكی كاتیدا مابێتنه‌وه له قه‌راغی باغووز.
به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، وته‌بێژێكی دیكه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، عه‌دنان عه‌فرین، وتی هێزه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی گواستنه‌وه‌كانی باغووز ده‌كه‌ن پێشئه‌وه‌ی دواهه‌مین هێرشبكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی تووندڕه‌وه‌كان.
عه‌فرین وتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كان هه‌رچی زووه ته‌واوببێت بۆئه‌وه‌ی قۆناغی دوای ئه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین: هێرشێك یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی" ئه‌و تووندڕه‌وانه‌ی هێشتا له ناوه‌وه‌ن.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، مه‌زلوم كۆبانێ وتی قۆناغی كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی دژی ناوجه‌رگه‌ی دۆڵی فوراتی داعش، كه له ئه‌یلولی ساڵی رابردوودا ده‌ستیپێكرا، ره‌نگه هه‌فته‌یه‌كی دیكه بخایه‌نێت.
ناوبراو وتی: "له ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر داعشدا راده‌گه‌یه‌نین."
كۆبانێ له ڤیدیۆیه‌كدا قسه‌یكرد كه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی فه‌رمیی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه پێنجشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه له سه‌ردانێكیدا بۆلای ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه ئازادكران دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته لای داعش ده‌ستبه‌سه‌ربوون.
فه‌رمانده‌كه وتی سه‌لامه‌تیی رزگاركردنی ئه‌وان و ئه‌ندامانی دیكه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن هۆكارێكه بۆ هێواشكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دژی باغووز.