هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه شه‌ڕده‌كه‌ن له دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریا، سێشه‌ممه (28 شوبات) مردنی تووندڕه‌وێكی ناسراوی فه‌ره‌نسییان پشتڕاستكرده‌وه، كه هه‌فته‌ی رابردوو له هێرشێكی ئاسمانی‌دا كوژرا.
هاوپه‌یمانییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه فابیان كله‌ین، كه ده‌وترێت له ئازاری 2015 چوبوو بۆ سوریا، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له باغووزی دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعش له سوریا كوژرا.
سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كان هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا به ئاژانسی فرانس پرێسیان راگه‌یاند كه كله‌ین كوژراوه.
كله‌ین دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی ناوبانگی په‌یداكرد، كه تێیدا به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی تشرینی دووه‌می 2015 له پاریس راگه‌یاند، كه تێیدا چه‌كدارانی داعش 129 كه‌سیان كوشت له چه‌ند هێرشێكی په‌یوه‌ستبه‌یه‌ك بۆ سه‌ر رێستۆرانت و باڕه‌كانی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، له هۆڵی كۆنسێرتی باتاكلان، هه‌روه‌ها یاریگای نێوده‌ڵه‌تی له كرده‌وه‌یه‌كی بێڕه‌حمانه‌دا كه جیهانی تووشی شۆككرد.
له ڤیدیۆكانی دواتریدا، كله‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت كه "هه‌شت برا به پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوه و تفه‌نگیان به‌ده‌سته‌وه" هه‌ستان به "هێرشێكی پیرۆز بۆسه‌ر... فه‌ره‌نسای خاچپه‌رستان".
تۆماره موچڕكه‌بزوێنه پروپاگه‌نده‌ییه‌كه هۆشداریدا كه هه‌ڵشاخانه تووندڕه‌وییه‌كه ته‌نها "ده‌ستپێكی زریانێك" بوو.
له 2009، كله‌ین تۆمه‌تباركرا و بۆ ماوه‌ی پێن جساڵ زیندانیكرا به تاوانی یارمه‌تیدانی ره‌وانه‌كردنی تووندڕه‌وان بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پێشئه‌وه‌ی خۆی شه‌ش ساڵ دواتر بچێت تا له به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش بژی.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا به ئاژانسی فرانس پرێسیان وت كه براكه‌ی، ژان-میشێل، كه ئه‌ویش تووندڕه‌وه، له هه‌مان هێرشی باغووزدا برینداركراوه، كه تێیدا دواهه‌مین چه‌كدارانی داعش به‌رگریده‌كه‌ن له دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.