سوید پێنجشه‌ممه (28 شوبات) هه‌نگاوی نا بۆ نایاساییكردنی بوون به ئه‌ندام له رێكخراوی تیرۆریستی‌دا له كاتێكدا حكومه‌ته‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌و تووندڕه‌وانه سزابدات كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زیری دادوه‌ری، مۆرگان جۆنسۆن، وتی یاسا نوێكه، كه بڕیاره له ئابدا بچێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، "رێگه‌مان پێده‌دات لێپرسینه‌وه بكه‌ین و دادگایی زۆربه‌ی زۆریان بكه‌ین كه تائێستا نه‌مانده‌توانی."
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، یاساكه بۆ رابردوو ئیش ناكات و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه نه‌توانرێت به‌سه‌ر ئه‌و ده‌یان چه‌كداره‌دا بسه‌پێنرێت كه پێشتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه سوید.
حكومه‌ت یاساكانی دژه‌تیرۆریزمی تووندتركرد دوای رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه كه شۆفێره‌كه‌ی په‌ناپه‌رێكی سیاسیی ئۆزبێكی بوو.
به‌گوێره‌ی یاساكانی ئێستا، سوید ته‌نها ده‌توانێت چه‌كدارانی بیانی دادگاییبكات ئه‌گه‌ر بسه‌لمێنرێت كه به‌شداربوون له‌و تاوانانه‌دا كه كۆنگره‌ی جنێف پێشێلده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، نزیكه‌ی 300 سویدی چوونه‌ته‌ناو ریزه‌كانی گروپه تووندڕه‌وه‌كانی وه‌ك "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له سوریا و عێراق له 2012ه‌وه.
به‌رپرسان ده‌ڵێن نزیكه‌ی نیوه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌كاتێكدا 100 كه‌سیان هێشتا له ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ن و 50 كه‌سیشیان كوژراون.
له‌ژێر رۆشانایی گۆڕانكارییه پێشنیاركراوه‌كاندا، بوون به ئه‌ندام و یارمه‌تیدان و كاركردن له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستییه تۆماركراوه‌كان نایاساییه.
حكومه‌ت پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند كه سزای پێشێلكردنی یاساكه زیندانیكردنه بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ.
هه‌روه‌ها سزاكان بۆ ئه‌وانه سه‌ختترده‌بێت كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سوید بۆ شه‌ڕكردن و یارمه‌تیدانی دارایی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.